لاپۆرتا سوپرایزی بۆ میسی هەیە



خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ڕەتیکردەوە بگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە تا ساڵی 2025 پارەی میسی قەرزدارین.

 

بەرشەلۆنە لە ماوەی هاوینەی ئێستای مێسیدا کاریان کرد بۆ گەڕاندنەوەی مێسی لە مێرکاتۆ، بەڵام ئەو یاریزانە پێی باشتر بوو لە بازنەی ئەوروپا و فشارەکان دوور بکەوێتەوە و لەگەڵ خێزانەکەی چێژ لە ژیان وەربگرێت لە میامی.

 

بەپێی ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، خوان لاپۆرتا ئەوەشی وتووە: هیوای سەرکەوتن بۆ مێسی دەخوازم. بەرشەلۆنە ڕێزێکی گەورە لە مێسی دەگرێت، هاوکات لەگەڵ یادی ١٢٥ ساڵەی دامەزراندنی یانەکە و دوای کردنەوەی یاریگای نوێی کامپ نو لەمەراسیمێکی تایبەتدا ڕێزی لێدەگرین.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەگەڵ لالیگا لیگ ڕێککەوتنێکمان هەبوو بۆ تەرخانکردنی بەشێک لە سەرچاوەکانمان بۆ وەرگرتنەوەی مێسی، بەڵام خۆرخی باوکی پێی ڕاگەیاندم کە مێسی ساڵێکی سەختی پڕ لە فشاری لە پاریس بەسەر بردووە، ئێستاش دەیەوێت یاری بکات بەبێ فشار، بۆیە ڕەتیکردەوە بگەڕێتەوە”.

 

لاپۆرتا ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە پارە قەرزاری مێسیین تا ساڵی 2025  و دەبێت بیدەینەوە.

سەرجەم ڕاگەیاندنەکان ئاگادار کرانەوە
پێشت سەرجەم ڕاگەیاندنەکان ئاگادار کرانەوە
سودانی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بۆ پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەسپێرێت
دواتر سودانی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بۆ پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەسپێرێت
ەیوەندیدار