وردەكاری بردنی پارەی كارەبای هاووڵاتیان لەلایەن كارمەندێكەوە ئاشكراكرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە بردنی پارەی كارەبای هاووڵاتیان لەلایەن كارمەندێكەوە ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، مافی هیچ هاووڵاتییەك نافەوتێت و قەرزەكەیان بۆ دەسڕدرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بابەتێك بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە كارمەندێك پارەی كۆكردۆتەوە و بۆخۆی بردوە، بۆ بەرچاو ڕوونی هەموولایەك ئەو بابەتە پەیوەندی بەو ژمێركارانەوە نیە، كە لەبەردەم ماڵان پارەی كارەبا كۆدەكەنەوە و كارمەندی متمانە پێكراون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “ئەوە بابەی پڵاوكراوە پەیوەندی بە خەزنەدارێكەوە هەیە لە ناو فەرمانگە كار دەكات و رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و (سحب الید)ی كراوە و فەرمانی دەستگیركردنی هەیە و دۆسێیەكەی لە دادگایە”.

جەختیشی كردۆتەوە، مافی هیچ هاووڵاتییەك نافەوتێت و قەرزەكەیان بۆ دەسڕدرێتەوە.

جیاوازی هێلکەی سوور و سپی چییە؟
پێت جیاوازی هێلکەی سوور و سپی چییە؟
وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی دوو مووچە ڕوونكردنەوە دەدات
دوات وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی دوو مووچە ڕوونكردنەوە دەدات
پەیوەنیدر