وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەشانشینی یەکگرتووە



وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته‌ له‌نده‌ن و به‌نیازه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌ریتانیا کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ،له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ستراتیژی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا .

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەکە، دكتۆر فوئاد حوسێن ، له‌ دوو رۆژی داهاتوودا به‌ نیازه‌ له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی جیمس كێرڤڵی و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ بین واڵاس وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆچبه‌ران و رۆبێرت جێنرك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌منی و تۆم تۆكهندات وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا كۆببێته‌وه‌.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق،  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ نیازه‌ له‌گه‌ڵ ئیلیشا كیرنز سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و تۆبیاس ئالوود سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی به‌ریتانیا كۆببێته‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و به‌ریتانیا خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ستراتیژی درێژخایه‌نن كه‌ له‌ساڵی 2021 له‌ به‌غدا واژۆ كرا، كه‌ ئه‌وكات دۆمێنیك راپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو، له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یان واژۆ كرد.

 

دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
پێت دوو تیرۆرستی داعش دەستگیرکران
جیاوازی هێلکەی سوور و سپی چییە؟
دوات جیاوازی هێلکەی سوور و سپی چییە؟
پەیوەنیدر