جیاوازی هێلکەی سوور و سپی چییە؟



جیاوازی چیە لە نێوان هێلكەی سپی و سور یان قاوەیی؟

بۆچی هێلكەی سور یان قاوەیی لە ماركێتەكاندا گرانترە؟

تا ئێستا چەند جار لەبەردەم مارکێت وەستاویت و سەرت لێ شێواوە کە کام جۆرە هێلکە هەڵبژێریت؟

سوور یان سپی، و دەستت کردوە بە مشتومڕ لەگەڵ خۆتدا کام ڕەنگ باشترینە؟

دلـــێرجــوامێر مــاستەر: لــە خۆراكی پەلەوەر ، لەنوسینێکدا بەمسێوەیە باسی جیاوازی هێلکە دەکات و بەووردی شیکردۆتەوە.

کاتێک بێهیوا بوویت لە وەڵامدانەوە، ئەو ڕەنگەت هەڵبژاردووە كە لەماڵەوە پەسەندە ، دواتر ڕۆشتویت,  لە ڕاستیدا لێکۆڵینەوەیەکی زۆر کراوە شارەزایان و پسپۆڕان گەشتون بەو ئەنجامەی کە هۆکاری سەرەکی ناتەبایی ڕەنگی هێلکەی مریشک جگە لە بابەتێکی تەواو ( بۆماوەیی) هیچی تر نییە، هەروەها مریشکی پەڕ سپی “هێلکەی سپی” دادەنێت، مریشکی پەڕ سوور بەزۆری “هێلکەی قاوەیی” دادەنێت ، وە بەهای خۆراکی هێلکەی سوور بەتەواوی هاوشێوەی هێلکەی سپییە، هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە جگە لە ڕەنگی توێکڵەکانیان لەگەڵ چەند جیاوازیەكی كەم لە پێكهاتەی هێلكەدا كە شایەنی باس نیە ,

جیاوازی تام: لە نێوان ئەم دوو جۆرەداهیچ جیاوازیەك لە تامی هێلكەدا نییە ، ئەگەر هەردوو جۆر هەمان خۆراكیان پێ درابێت , جیاوازی بەهای خۆراکی: هێلکە بە باشترين خؤراك دادەنرێت، چونکە پڕە لە ماددە خۆراکییە تەندروستەکان، هەرزانترین سەرچاوەی پرۆتینی تەواون، کە ماددەیەکی خۆراکی سەرەکییە جەستە پێویستی پێیەتی بە ڕێژەیەکی زۆر, لەهەردوو جۆری هێلکەی سپی و سوور نزیکەی ٧٠ – 80 کالۆری تێدایە، هەر هێلکەیەکی قەبارە مامناوەند نزیکەی: پرۆتین: 5.5 گرام کۆی چەوری: ٤.٢ گرام کالیسیۆم: ٢٤.٦ میلیگرام ئاسن: 0.8 میلیگرام مەگنیسیۆم: ٥.٣ میلیگرام فسفۆر: ٨٦.٧ میلیگرام پۆتاسیۆم: ٦٠.٣ میلیگرام زینک: ٠.٦ میلیگرام کۆلیسترۆڵ: ١٦٢ میلیگرام سیلینیۆم: ١٣.٤ مایکرۆگرام هەروەها بڕێكی باش لە ڤیتامین D,B تێدایە ,

تاكە جیاوازی بەهای خۆراكی لە نێوان هێلكەی سور و هێلكەی سپی دا ئەوەیە كە لە هەندێك لیكۆڵینەوەدا دەركەوتووە ، ڕێژەی ترشی “ئۆمیگا-٣”ی سوودبەخش لەهێلكەی سوردا زیاترە وەك لە هیلكەی سپی ، بەڵام ئەوەندە كەمە كەشایەنی باسكردن نیە ، وە بەشە سپییەکەی هێلکە کەمترین ماددە خۆراکیەکانی تێدایە بە بەراورد بە بەشە زەردەکە، لەبەرئەوە هەمیشە باشترە هێلکە بەتەواو بخورێت نەوەك بەتەنها سپێنە یان زەردێنە. هۆكاری گرانی هیلكەی سور لە ماركێتەكاندا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە

  1. مریشکی پەڕ سوور لە قەبارەی جەستەدا گەورەترە و پێویستی بە خۆراکی زیاترە، بە تێكڕا مریشكی سور ڕۆژانە پێویستی بە 120 گم خۆراكە بەڵام مریشكی سپی پێویستی بە 110 گم خۆراكە.
  2. وە تێچووی بەرهەمهێنانی هێلکەی سوور زیاترە وەك لە هێلكەی سپی ، لەبەر ئەوهۆكارەی لە سەرەوە باسمان كرد .
  3. . هەروەها لە ماوەی بەرهەم هیناندا كە نزیكەی ساڵێك دەخایەنیت ڕێژەی بەرهەم هێنانی هێلكە لە مریشكی سوردا كە مترە وەك لە مریشكی سپی.

 

هەر لەبەر ئەم هۆكارانەی لەسەرەوە باسكرا هێلکەی سوور لە فرۆشگاکاندا گرانترە.

 

ئامادەكردنی

 

: س.ئە. كشتوكاڵی : دلـــێرجــوامێر مــاستەر: لــە خۆراكی پەلەوەر

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەشانشینی یەکگرتووە
پێشت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەشانشینی یەکگرتووە
وردەكاری بردنی پارەی كارەبای هاووڵاتیان لەلایەن كارمەندێكەوە ئاشكراكرا
دواتر وردەكاری بردنی پارەی كارەبای هاووڵاتیان لەلایەن كارمەندێكەوە ئاشكراكرا
ەیوەندیدار