وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەتی دەكاتەوە لەم مانگەدا دوو مووچە دابەش بكات و ڕایدەگەیەنێت، كە هەر كات پارە هات دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 دەكەن.
هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووداو ڕایگەیاندووە، شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌م قۆناغه‌دا گفتوگۆكان له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌كنیكی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ن.
وتیشی، “چاوڕێ ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رێنمایی ده‌ربكات بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، هه‌ركات جێبه‌جێ كرا و پاره نێردرا بۆ هه‌رێم ئێمه‌ش بۆ هه‌مووانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه كه‌ی و چۆن مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران دابه‌شده‌كرێت”.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕەتیشی کردەوە، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خشته‌ی مووچه و هاوتاكردنی له‌گه‌ڵ عێراق دوو مووچه به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش بكه‌ن.