پەروەردە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاشكرادەكات و لینكی وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان كارادەكات.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەئـامادەبوونی ئـالان حمە سعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی خولی یەكەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی / وێژەیی/ پیشەیی) ڕادەگەیەنێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە هەولێر لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەكان – بەرامبەر نەخۆشخانەی رزگاری لە كاتژمێر 8ی ئێوارە ئەنجامەكان ڕادەگەیەنرێت.

لینكی وەرگرتنی ئەنجامەكان لەكاتژمێر (٨:٣٠) وە كارا دەبێت⬇
https://azmwnakan.com/
لینكی سەیركردنی لاپەڕەی سۆما لە كاتژمێر (١٠:٣٠) كارا دەبێت .⬇
http://soma.azmwnakan.com/

هەڤاڵ ئەبوبەكر: توركیا قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی درێژكردەوە
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر: توركیا قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی درێژكردەوە
داھاتی باج و گومرگ لە خاڵە سنورییەکانی عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
دواتر داھاتی باج و گومرگ لە خاڵە سنورییەکانی عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
ەیوەندیدار