هەڤاڵ ئەبوبەكر: توركیا قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی درێژكردەوە



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توركیا قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەكانی تاوەكو سەرەتای ساڵی داهاتوو درێژكردۆتەوە و دەشڵێت: “من نەموتووە سوپرایزمان هەیە، بەڵكو وتومانە لە هەوڵداین بۆ لابردی قەدەغەی گەشتەكان”.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، توركیا قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تاوەكو 3ی 1ی 2024 درێژكردۆتەوە.

سەبارەت بە بوونی “مژدە و سوپرایز” بۆ خەڵكی سلێمانی د. هەڤاڵ وتی، “من نەموتووە مژدەمان پێیە، بەڵكو وتومانە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی گەشتەكان دەستپێبكاتەوە و نە باسی سوپرایزم كردووە و نە باسی مژدەم كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو گەشتەكان بەڕووی سلێمانی لە ئەمڕۆوە بكرێتەوە، بەڵام ماوەی قەدەغەی گەشتەكانیان درێژكردۆتەوە و هۆكارەكەشیان باس نەكردووە، بەڵكو هەر بەو هۆكارانەیە، كە پێشتر باسیان كردووە.

ئەمشەو دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات و لە هەرێم هاووڵاتیان دەیبینن
پێت ئەمشەو دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات و لە هەرێم هاووڵاتیان دەیبینن
پەروەردە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند
دوات پەروەردە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر