داھاتی باج و گومرگ لە خاڵە سنورییەکانی عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە



بەرپرسێکی دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق ئاشکرای کرد داهاتی ئەمساڵ بەراورد بە پار ساڵ ئەمکاتانە زۆر زیادی کردووە.

عومەر وائیلی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ، بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵەکانی عێراقی ڕاگەیاند، رێکار و بڕیارە نوێیەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی رێکخستنەوە و زیاتر کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و چاکسازیکردن تیایاندا، کاریگەری زۆریان لەسەر زیادبوونی داھاتی گومرگ و باج لە خاڵە سنورییەکانی عێراق ھەبووەو ئاستی ھەناردەش زۆر زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا داھاتی باج و گومرگ لە دەروازە سنورییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٠٢ ملیار دینار، بەروارد بە پار ساڵ ئەم کاتە داھاتی باج و گومرگ نزیکەی ٤٨٦ ملیار دینار بوو ، بەم پێیەش ئەمساڵ ئەو داھاتە زیاتر لە ١١٦ ملیار دینار زیادیکردووە.

 

پەروەردە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند
پێت پەروەردە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند
ڕێكارێكی بانكی ناوەندی بەهای دۆلاری بەرزكردەوە
دوات ڕێكارێكی بانكی ناوەندی بەهای دۆلاری بەرزكردەوە
پەیوەنیدر