دوای چەند ڕۆژێك پشووی بانكی ناوەندی و نەخستنە بازاڕی دۆلار، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی دەستی بە فرۆشتنی دۆلار كردەوە، بەڵام بڕێكی كەمتر بوو بە بەراورد بە ڕۆژانی پێش پشووی جەژن و بەوهۆیەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕی 226 ملیۆن و 912 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، كە ئەمەش بە بەراورد بە ڕۆژانی پێش جەژنی قوربان، كە ڕۆژانە زیاتر لە 250 بۆ 270 ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە و لە ئێستادا 100 دۆلار گەیشتۆتە 147 هەزار و 750 دینار.
سەبارەت بە بەهای تمەنی ئێرانی ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە، بەهای 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 855 هەزار تمەنە.