تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلیمانی تا کۆتایی 2023 درێژکردەوە



پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، تورکیا شەش مانگی دیکە بڕیارى ڕاگرتنى گەشتەکانی نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و تورکیای درێژکردەوە.


هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە (کەی ئێن ئێنی) ڕاگەیاندووە، ئاگادارکراونەتەوە کە هێڵی فڕۆکەوانی تورکیا شەش مانگی دیکە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکانی درێژکردوەتەوە.

لەبارەى ئەم بڕیارەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیی ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیان پێنەگەیشتوە بۆ درێژکردنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان.

دوای ئەوەی سێ مانگ لەمەوبەر مەزڵوم کۆبانێ لەگەڵ هێزێکی هاوپەیمانان هاتبونە سلێمانی لەکاتی هێرشکردنە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، چەند کاتژمێرێک دوای ڕوداوەکە، هێڵی فڕۆکەوانی تورکیا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا، هەتا 3/7/2023، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکانی درێژکردەوە.

ڕێكارێكی بانكی ناوەندی بەهای دۆلاری بەرزكردەوە
پێشت ڕێكارێكی بانكی ناوەندی بەهای دۆلاری بەرزكردەوە
سودانی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد
دواتر سودانی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد
ەیوەندیدار