سودانی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد



سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد بۆ تانەدان لە 12 مادەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 بە بەهانەی نادەستووری بوونی ئەو ماددانە.

سکاڵاکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هیچییەک لەو ماددانە ناگرێتەوە کە تایبەتن بە بەشە بودجەی کورد لە یاساکەدا، ئەو مادانەش، مادەکانی 11، 12 و 13ـی یاسای بودجەن، کە پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستان.

لای خۆشیەوە، ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بە فەرمی سکاڵای لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی تۆمار کرد بە داوای ژمارە (١٥٣/ اتحادیە/٢٠٢٣) تایبەت بە تانەدان لە ١٢ ماددەی یاسای بوودجەی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ بە بەهانەی نادەستووریی بوونی ئەو ماددانە.

ئاشكراشی كرد، هیچ کام لە ماددەکانی ١١-١٢-١٣ ی یاساکەی تێدا نیە، کە پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە سکاڵاکەدا داواکار داوای کردوە، کە دادگا ئەمرێکی وەلائی دەربکات بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەو ماددانە تا یەکلایی بوونەوەی داواکەیان.

May be an illustration of blueprint and text

 

 

تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلیمانی تا کۆتایی 2023 درێژکردەوە
پێشت تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلیمانی تا کۆتایی 2023 درێژکردەوە
وەزارەتی پەروەردە بە شەش بڕیار دەوامی مامۆستایانی ڕێکخستەوە
دواتر وەزارەتی پەروەردە بە شەش بڕیار دەوامی مامۆستایانی ڕێکخستەوە
ەیوەندیدار