بەرپرسێكی باڵای پێشمەرگە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا



 

دوای مانەوەی بۆ زیاتر لە دوو هەفتە لەژێر چاودێری وردی پزیشكی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە عەمید عەبدوڵا محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن گیانی لەدەستدا.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەهەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی”بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، خەم و پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ كۆچی بەڕێز و ئازیزیان عەمید عەبدوڵا محەمەد دەردەبڕن، داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێوارەی رۆژی 14ی (تشرینی دووەمی 2022 لە بەردەم ماڵی خۆی و لەناو ئۆتۆمبێلەكەی لە گەڕەكی ئاشتی شاری سلێمانی، عەمید عەبدوڵا جێگری محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن، چەند فیشەكێكی نا بەخۆیەوە و بەوهۆیەوە بەسەختی برینداربوو.

وەزارەتی ناوخۆ؛ 14 هەزار كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
پێت وەزارەتی ناوخۆ؛ 14 هەزار كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
تەقتەق؛ لەرووداوێكی هاتووچۆدا چوار ئەندامی خێزانێك بوونه قوربانى
دوات تەقتەق؛ لەرووداوێكی هاتووچۆدا چوار ئەندامی خێزانێك بوونه قوربانى
پەیوەنیدر