باڵادەستی دۆلار لەجیهاندا ڕوو لە کەمی دەکات



ئەمریکا سوود لە باڵادەستی دۆلار لە جیهاندا نابینێت، بەو پێیەی دەبێت قەرەبووی لێکەوتەکانی سیاسەتی بازرگانی ئەو وڵاتانە بکاتەوە کە هاوسەنگی بازرگانی ئەرێنییان هەیە.

 

ڕۆژنامەی فورین ئەفیرز ،لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاراستنی ڕۆڵی ئەمریکا وەک فاکتەرێک لە هاوسەنگی ئابووری جیهانیدا، پێویستی بەوەیە ڕێگە بە سەرمایە بدات بە ئازادی لە سنوورەکانیدا بجوڵێت ، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەمریکا ناچارە ئەو کورتهێنانی سەرمایەیەی هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیادەی دارایی وڵاتانی دیکە پڕبکرێتەوە، ئەمەش خواستی جیهانی کەمدەکاتەوە و یارمەتی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی ئابووری دەدات.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەمەریکا پێویست ناکات “بەردەوام بێت لە سنووردارکردنی بازرگانی بۆ ئەوەی پەیوەندی سیستمی بازرگانی جیهانی لەگەڵ دۆلاردا بپارێزێت، بۆ نموونە کاتێک جیهان پێویستی بە پاشەکەوت هەیە، ئەمریکا دابینی دەیگرێتەوە، بەڵام کاتێک دێت ئەم پێویستییە قەرەبوودەکرێتەوە و ئەوکات ئەمریکا توشت نوشووستی دۆلار و ئابوری دەبێتەوە”.

 

نووسەرانی ڕاپۆرتەکە پێیان وایە ئەمریکا هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان سوودمەند دەبێت لە دابەزینی ڕۆڵی دۆلار وەک دراوێکی باڵادەست، هەرچەندە دەسەڵاتی واشنتۆن سنووردار دەبێت، بەڵام کۆمپانیا ئەمریکییەکان خێراتر گەشە دەکەن و کرێکارانیش داهاتیان زیاتر دەبێت.

 

جەیمس ڕیکاردز، ڕاوێژکاری پێشووی سی ئای ئەی، لە ٧ی حوزەیران ڕایگەیاند، پەسەندکردنی گروپی وڵاتانی بریکس بۆ دراوی خۆیان بە مانای داڕمانی دۆلار وەک دراوی باڵادەست لە جیهاندا دێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم دۆخە پاڵ بە ئابوری ئەمریکاوە دەنێت بەرەو داڕمان، لە کاتێکدا باس لە ڕووسیا دەکرا و هاوبەشەکانی پلانی داڕمانی دراوی ئەمریکی دادەنێن.

چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی سودانی راگەیاند
پێشت چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی سودانی راگەیاند
داپیرەی نایل داوایەک لەخۆپیشاندەران دەکات
دواتر داپیرەی نایل داوایەک لەخۆپیشاندەران دەکات
ەیوەندیدار