داپیرەی نایل داوایەک لەخۆپیشاندەران دەکات



داپیرەی (نایل ) ئەوگەنجەی هەفتەی پێشوو بەگولەی پۆلیسێکی فەرەنسا کوژرا ، داوا لە خۆپیشاندەران دەکات واز لەکاری ئاژاوەگێڕی و تێکدان و تاڵانکردن و سووتاندن بهێنن، بەم جۆرە هەموولایەک زەرەرمەندین.

دوای پێنجەمین شەوی ئاڵۆز، ناڕەزایەتی توندوتیژی لەسەر کوشتنی نایل (١٧ ساڵ) لەلایەن پۆلیسێکەوە بەردەوامە ،

 

نایل لەلایەن پۆلیسێکەوە لەکاتی پسکنینی هاتووچۆدا لەمەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراو گیانی لەدەستدا،لەدوای ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتتیەی کە نزیکەی هەفتەیەکە لەفەرەنسا سەریهەڵداوە ، داپیرەی نایل پەیامێکی ئاڕاستەی خۆپیساندەران کرد و ووتی “خۆپیشاندەران ، بوەستن، مەشکێن.”

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی بی ئێف ئێم تیڤی، داپیرەی نایل ئاماژەی بەوەشکرد ، بۆ ئەوانەی شکاون بۆ ئەوانەی نەشکاون پێیان دەڵێم: بوەستن ، با واز لە وێرانکردنی ڕیگاکان بهێنن و واز لە وێرانکردنی قوتابخانە و پاسەکان بهێنن ، ئەوانەی لەم پاسانەدان دایکن، ئەوانەی لە دەرەوە بە پێ دەڕۆن دایکن.”

 

لە ماوەی پێنج شەوی ڕابردوودا فەرەنسا ڕووبەرووی ئاژاوەگێڕی، تاڵان، دزی، شکاندن و سووتاندن بووەوە کە دوای کوشتنی ئەو گەنجە سەریهەڵدا و لە زۆرێک لە گەڕەکە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامی هەیە.

باڵادەستی دۆلار لەجیهاندا ڕوو لە کەمی دەکات
پێشت باڵادەستی دۆلار لەجیهاندا ڕوو لە کەمی دەکات
خەڵك؛ كاتی گەڕانەوەی حاجییان لەڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ كاتی گەڕانەوەی حاجییان لەڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار