عەلی باپیر لەبارەی بەكارنەهێنانی وشەی (پیرۆز) بۆ قورئان هاتەدەنگ



عەلی باپیر دەربارەی بەكارنەهێنانی وشەی (پیرۆز) بۆ قورئان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: وشەی كتێبی پیرۆز زاراوی جوولەكە و نەصڕانیەكانە بۆ كتێبەكەیان، چونكە خوای گەورە وشەی پیرۆزی بۆ قورئان بەكارنەهێناوە، بەڵكو بە چەند وشەیەكی دیكە وەسفی كردووە.

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، خوای گەورە وەسفی قورئانی كردووە بە وشەكانی (مبارك، علی، حكیم، عظیم، ذكر، كریم، مجید).

جەختیشی كردۆتەوە، پابەند بین بە وشە و زاراوە قورئانیی و سوننەتییەكانی خۆمانەوە و بێگومان هەڵە و پەڵەی دیكەشمان زۆرن، كە بەهۆی لاسایی كردنەوە و شوێنكەوتنی كوێرانە و لە قورئان و سوننەت دووركەوتنەوەمانەوە گیرۆدەیان بووین و خوا یار بێ دەبێ هەموویان لابەرین.

ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی بەكارنەهێنانی وشەی (پیرۆز)ەوە بۆ قوڕئان
1- خوای زانا و كاربەجێ لە مسوڵمانانی قەدەغەكردوە وشە و زاراوەكانی خاوەن كتێبان كە مۆركی وانیان پێوەیه،‌ بەكاربێنن و لاساییان بكەنەوە، بۆ وێنە فەرموویەتی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا وَقُولُوا انْظُرْنَا وَاسْمَعُوا ۗ … ﴿١٠٤﴾ ) البقرە، واتە: (ئەی ئەوانەی بڕواتان هێناوە! مەڵێن: “راعنا” و بڵێن: “انْظُرْنَا” و ببیستن…). دیارە هەركام لە وشەی: (راعنا) و (انْظُرْنَا) یانی: (چاودێرییمان بكە و ئاگات لێمان بێ)، بەڵام خوا “سبحانه وتعالی” بەكارهێنانی وشەی یەكەمی قەدەغەكرد، چونكە جوولەكەكان بە دوو مانای نەشیاو بۆ پێغەمبەری خوا “صلی الله علیه وسلم” بەكاریان دێنا – وەك لە هۆی هاتنەخواردا باسكراوە -، وشەیەكی جێگرەوە (بدیل)ی بۆ دانان، وشەی كتێبی پیرۆز (Holy Book)یش زاراوی جوولەكە و نەصڕانییانە بۆ كتێبەكەیان!
2- خوا “سبحانه وتعالی” قوڕئانی بە وشەی: پیرۆز (مقدس) وەسف نەكردوە و، بە وشەكانی:
١- (مبارك) واتە: پێزدار و بەرهەمدار، ( كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ …. ﴿٢٩﴾ ) ص.
٢- (علی)، واتە: بەرز.
٣- (حكیم)، واتە: كارزان، ( وَإِنَّهُ فِي أُمِّ الْكِتَابِ لَدَيْنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿٤﴾ ) الزخرف.
٤- (عڤیم)، واتە: مەزن، ( وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعًا مِنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ ﴿٨٧﴾ ) الحجر.
٥- (ژكر)، واتە: بیرخەرەوە، (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ﴿٩﴾ ) الحجر.
٦- (كریم)، واتە: بەڕێز و بەخشندە، ( إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ ﴿٧٧﴾ ) الواقعە.
٧- (مجید)، واتە: شكۆدار، ( ق ۚ وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ ﴿١﴾ ) ق.
وەسف و پێناسەی كردوە، وێڕای چەند وەسفێكی دیكەش.
كەواتە: با خۆمان لە لاساییكردنەوە و شوێنكەوتنی جوولەكە و نەصڕانییان لە تایبەتمەندیی ئایینییاندا بپارێزین و، پابەند بین بە وشە و زاراوە قوڕئانیی و سوننەتییەكانی خۆمانەوە و، بێگومان هەڵە و پەڵەی دیكەشمان زۆرن، كە بەهۆی لاساییكردنەوە و شوێنكەوتنی كوێرانە و لە قوڕئان و سوننەت دووركەوتنەوەمانەوە گیرۆدەیان بووین و، خوا یار بێ دەبێ هەموویان لابەرین.

خەڵك؛ كاتی گەڕانەوەی حاجییان لەڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ كاتی گەڕانەوەی حاجییان لەڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە بڵاودەكاتەوە
شارەزایەكی كەشناسی: گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن ده‌ست پێده‌كات
دوات شارەزایەكی كەشناسی: گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن ده‌ست پێده‌كات
پەیوەنیدر