خەڵك؛ كاتی گەڕانەوەی حاجییان لەڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە بڵاودەكاتەوە



وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم كە بەڕێگەی وشكانی سەفەری حەجیان كردووە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و لە 7ی مانگیشەوە تا 11ی مانگ سەرجەم حاجییان دەگەڕێنەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕاگەیاند، لە فەریزەی حەجی ئەمساڵدا 4 هەزار و 658 حاجی لە هەرێمی كوردستانەوە لەڕێگای وشكانی و ئاسمانییەوە سەفەری حەجیان كردووە و 4 حاجیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی دوو شەممە 3ی تەمموز یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم، كە پێشتر بەڕێگای وشكانی چووبوون بۆ حەج هەر لە ڕێگای وشكانی و لەدەروازەی سنوری عەرعەرەوە دەگەڕێنەوە ڕۆژی پێنج شەممە دەگەنەوە هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “كۆتایی هەفتە و لە ڕۆژی هەینی 7/7/2023 كاروانی حاجییانی هەرێم لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە دەست بە گەڕانەوە دەكەن و تاوەكو 11ی مانگ سەرجەم حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێم”.

لە فەریزەی حەجی ئامساڵدا چوار حاجی بەناوەكانی (ئەختەر ئەحمەد، ڕەحیمە قادر، حەسەن عەبدوڵڵا، عەیش عەبدوڵڵا) گیانیان لەدەستداوە.

داپیرەی نایل داوایەک لەخۆپیشاندەران دەکات
پێت داپیرەی نایل داوایەک لەخۆپیشاندەران دەکات
عەلی باپیر لەبارەی بەكارنەهێنانی وشەی (پیرۆز) بۆ قورئان هاتەدەنگ
دوات عەلی باپیر لەبارەی بەكارنەهێنانی وشەی (پیرۆز) بۆ قورئان هاتەدەنگ
پەیوەنیدر