وەزارەتی ناوخۆ هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق دەرگای دامەزراندن بە گرێبەست دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هەر كەس خوازیارە فۆڕم پڕبكاتەوە، كە بەم زووانە لینكەكەی كارا دەكرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەرگای پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەڕیزی هێزەكانی پۆلیس دەكرێتەوە و ئەو كەسانەی خوازیارن دەتوانن دەتوانن ناو تۆماربكەن.

وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داواكاری پێشكەشكردن وەك (پیاوی ئاسایش – گرێبەست) بۆ وەزارەتی ناوخۆ لە ڕۆژی 4 تاوەكو 7ی 7ی 2023 لە ماڵپەری بەڕێوەبەرایەتی خۆبەخش دەكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كەسانەی خوازیارن لەریزی هێزەكانی پۆلیس بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێندرێن دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

ئەمریکا فڕۆکەی “F-22” ی ناردە زەریای هێمن
پێت ئەمریکا فڕۆکەی “F-22” ی ناردە زەریای هێمن
فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ  دامەزراندنی  دادوەران دەرکرا
دوات فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامەزراندنی دادوەران دەرکرا
پەیوەنیدر