فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامەزراندنی دادوەران دەرکرا



وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى 45 دادوه‌ر ده‌ركرد كه‌ ده‌رچووى خولى چواره‌مى په‌يمانگه‌ى دادوه‌رين و له‌ ماوه‌ى دوو ساڵدا له ڕووى زاستى و پراكتيكييه‌وه‌ بۆ پرۆسه‌ى دادبينى، ئاماده ‌كراون.

 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى گه‌يشتنى داواكاريى دامەزراندنی ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ری بۆ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ، بەفەرمی دادوه‌ران له‌ رۆژى ده‌رچوونى فه‌رمانى هه‌رێمى و واژۆكردنييه‌وه‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، داده‌مه‌زرێن و دواتر سوێندى ياسايى دەخۆن،و له‌ دامو‌ده‌زگاكانى دادوه‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بن.

 

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ،لەچوارچێوەی گرنگیدان بەدەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ لەهەرێم ، 15 جێگرى داواكارى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه‌ پێشتر فه‌رمانى دامه‌زرانديان له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ واژۆ كراوه‌،

 

دڵشاد شەهاب دەڵێت، “دامه‌زراندنى دادوه‌ران و جێگرانى داواكارى گشتى وه‌ک پێويستييه‌كى لەپێشینە دێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى له‌و بواره‌دا و خزمه‌تكردن و ئاسانكارى بۆ هاووڵاتييان له‌ بوارى دادبينيدا ، به‌تايبه‌تى له‌ شوێنه‌ دووره‌كان و له‌ سنوورى ئه‌و ناوچانه‌ى ئيداره‌ى تازه‌يان تێدا دامه‌زاروه‌ وه‌ك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ هه‌رێمى كوردستان.”

 

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر ئه‌مڕۆ یەکشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ كردنى شارۆچكه‌ى خه‌ليفان به‌ قه‌زا و كردنى گوندى سرێشمه‌ به‌ ناحيه‌ واژۆ كرد و له ئە‌مڕۆوه‌ فه‌رمانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

وەزارەتی ناوخۆ هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پێت وەزارەتی ناوخۆ هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
لیرەی تورکی ڕەنج بە خەسار دەبێت
دوات لیرەی تورکی ڕەنج بە خەسار دەبێت
پەیوەنیدر