هێزی كۆماندۆ لەسەر تەقەكانی نزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات



كۆماندۆی كوردستان لەبارەی ڕووداوەكەی نزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕوونكردەوەیەكی بڵاوكردووە و دەڵێت: “لەكاتی تەقەكردنی چەكدارێكی نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێك كارمەندێكیان لە شوێنەكە بووە و چەكەكەی لە تەقەكەرەكە سەندووە”.

هێزی كۆماندۆی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “چەكدارێكی نەناسراو لەنزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێك دەكات و كەسێك بریندار دەكات لەو كاتەشدا كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆ لەشوێنی ڕووداوەكە دەبێت و دەیەوێت ڕێگری لە تەقەكەرەكە بكات، بەڵام كەسی تەقەكەر ڕووبەڕووی كارمەندەكەی كۆماندۆش بووەتەوە و تەقەی زیاتری كردووە، بۆیە لەلایەن ئەو كارمەندەی هێزی كۆماندۆوە كەسی تەقەكەر چەك كراوە و چەكەكەی لێسەندراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، دواتر تا هێزە ئەمنییەكان دەگەنە شوێنی ڕووداوەكە ئەو كەسە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا چەكەكەی لەبەردەست هێزەكانی كۆماندۆدایە و هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتباری ڕووداوەكەن.

ئاشكراشیكردووە، ئەو ڕووداوە دوور و نزیك پەیوەندی بەكارمەندەكەی هێزی كۆماندۆوە نەبووە و تەنها وەك ئەركێكی ئەخلاقی و پیشەیی ئەو كارمەندەی كۆماندۆ ڕێگری لەئەنجامدانی تاوانێكی گەورە كردووە.

ڕوونیشی کردۆتەوە، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بەهەڵە پێشمەرگەکەمان دەستگیر دەکەن، دوای لێکۆڵینەوە ئازادی دەکەن و دەست خۆشیش لەپێشمەرگەکەمان دەکەن.

پاش دوو هەفتە، برازاکەی عارف قوربانی، بە کەفەلەت ئازاد کرا
پێشت پاش دوو هەفتە، برازاکەی عارف قوربانی، بە کەفەلەت ئازاد کرا
قوباد تاڵەبانی :یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە، خۆمان ڕێکدەخەینەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی :یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە، خۆمان ڕێکدەخەینەوە
ەیوەندیدار