داوا دەکرێت ئەو مووچەیەی کە لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بە پەرلەمانتاران دراوە، لێیان وەربگیرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئینستتیوتی پهی بۆ پهروهرده و گهشهپێدان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ناڕاستەوخۆ دانیان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەردەوامبوون لە وەرگتنی مووچە و سوەدمەندبوون لە ئیمتیازاتەکانی نەسریە و خانوو و شوقە.
سەروەر عەبدولڕەحمان بە پێویستیزانی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی، مووچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران لە دوای 6ی 11ی 2022وە بگەڕێنرێتەوە، چونکە بەهەدەردانی سامانی گشتییە.
وتیشی: ئەگەر دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی ئەوکارە نەکەن ئەوا لە رێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە سکاڵا تۆمار دەکەن.