رێواز فایەق ماڵئاوایی لە فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوای گەردن ئازادیی لێکردن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی فەرمانبەر و بەشەکانی پەرلەمانی کرد و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی ئەم خولەی پەرلەمان ماڵئاوایی لێکردن.
ڕێواز فایەق بە کارمەندەکانی وت: “گەردنم ئازد بکەن”.
کۆتاییهێنان بە خولی پێنجەمی پەرلەمان دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هات کە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی بە نایاسایی وەسفکرد.