مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان لە بانگەوازێکدا داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەن بۆ کۆبوونەوەیەکی فراوان و هەست بە بەرپرسیارێتی مێژوویی بکەین و کێشەکانمان بخەینە لاوە لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندی هەڵبدەینەوە.
لە بانگەوازەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە کە پێویستە لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندی و کاری بە کۆمەڵی حزبەکان بکەینەوە و کار بۆ هەڵبژاردن و حکومەتێکی تەکنۆکرت بکەین کە دەسەڵاڵتی تەواوی بەسەر باشوری کوردستاندا هەبێت وحکومەتی هەموو خەڵی کوردستان بێت.
لە بەشێك دیکەی بانگەوازەکەدا هاتووە کە پێویستە هەمووان هەوڵ بدەن تا هێزی پێشمەرگە بکرێتە هێزی بەرگری و کۆڵنەدان.