كەشناسێكی عیراقی، ئاماژە بە هاتنەبەری شەپۆلێكی تری بارانبارین دەكات كە لە سەرلەبەیانی سبەینێ یەك شەممەوە دەستپێدەكات و هاوشان دەبێت لەگەڵ تەمی بەیانیان.
ئەمڕۆ شەممە، عەلی جابر زیادی كەشناسی عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”كەشی سێ ڕۆژی داهاتوو جێگیر دەبێت، جگە لە ناوچەكانی باشووری وڵات، بەو پێیەی لە بادیەی سەماوەوە بەدیاریی كراوی، دەكەونە ژێر كاریگەریی شەپۆلەكە”.
بە وتەی ئەو كەشناسە:”لە پارێزگاكانی تردا هەندێك پەڵە هەور دەردەكەون و تێدەپەڕن، تێبینی تەمیش دەكرێت لە بەیانیانی چەند ڕۆژی داهاتوو”.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەزگای كەشناسی عیراق، حاڵەتی كەشوهەوای بەشێوەیەكی ورد بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە، و پێشبینی باران و هەورە بروسكەی كرد لە چوار شەممەی داهاتوو لە پارێزگاكانی باشوور، لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات.