بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز ،و نیشاندانی پشتگیری ،هەردوو مەڵبەندی هەولێر و دەوربەری هەولێری کۆمەڵی دادگەری کەرنەڤاڵێکی لەژێر ناونیشانی (قورئان تاجی سەرمانە) بەئامادەبوونی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری سازکرد
ئەمڕۆ کۆمەڵی دادگەری لەشاری هەولێر کەرنەڤاڵی ناڕەزایی ئەنجامدا ، بە ئامادەبوونی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لەکەرنەڤاڵی ناڕەزایەتی دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز ، لەشاری هەولێر ژمارەیەک قورئانی پیرۆز بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.