سوریا میوانداری ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات



فیدراسیۆنی تۆپی باسکەی سوریا ڕەزامەندی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی وڵاتەکەی میوانداریی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 بکات.

 

پاش ١٢  ساڵ ئەمە یەکەمجارە لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لەو وڵاتە ،سوریا میوانداری پاڵەوانێتییەکی گەورەی بەم قەبارەیە بکات.

 

لە تیروپشکەکەدا سوریای کەوتە کۆمەڵەی دووەم، لەگەڵ سعودیە، کازاخستان، ئەندەنوسیا و هیندستان و بڕیارە پاڵاوتنەکان لە نێوان ١٢ بۆ ٢٠ی ئاب بەڕێوەبچێت.

 

هەڵبژاردە ئاسیاییەکان بەسەر 5 کۆمەڵەدا دابەشبوون،تەنها یەکێک لەهەر کۆمەڵەیەک سەردەکەوێت بۆ  پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بۆ ساڵی ٢٠٢٤، کەبڕیارە لە ٢٦ی تەمموز تا ١١ی ئاب، بەڕێوەبچێت.

 

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی باسکە لە سوریا، تاریف قوترەش بە “فرانس پرێس”ی وت، میوانداریکردنی سوریا بۆ ئەم پاڵەوانێتییە زۆر گرنگە.

 

قوترەش وتی، “پرسێکی زۆر گرنگە کە بۆ یەکەمجار میوانداری پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیادمان کرد، دوای ماوەیەکی زۆر لە بەشداریکردنمان لەپاڵەوانێتییە جیهانییەکان”.

 

سەرۆکی فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “پاڵاوتنەکان لەسەر داوای یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە شاری دیمەشق بەڕێوەدەچن،. ئێمە بەدوای ئەوەداین هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بە باشی دەربکەوێت”.

عێراق داهاتی مانگی پێشووی نەوتی ئاشکراکرد
پێشت عێراق داهاتی مانگی پێشووی نەوتی ئاشکراکرد
تەرمی ئەحمەد دۆزرایەوە
دواتر تەرمی ئەحمەد دۆزرایەوە
ەیوەندیدار