چیرۆکی ١ی٧ چییە؟



١ی ٧: یەکەم رۆژی نیوەی دووەمی ساڵە، چیرۆکەکە لەو کاتەوە دەستپێدەکات، کە ٦٦ ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی ١٩٥٧دا، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی باری شارستانی عێراق بڕیاریدا بە سەرژمێریکردنی دانیشتووان و هەڵمەتێکی بۆ تۆمارکردنی سەرجەم لەدایکبووان دەستیپێکرد کە ناویان لەو بەڕێوەبەرایەتییەدا نەبوو.

 

لەئەنجامی ئەم پرۆسەیەدا دەرکەوت کە بەشێکی زۆری خێزانەکان ناوی منداڵەکانیان تۆمارنەکردبوو، تەنانەت بەشێکیان لەو منداڵانە تەمەنیان  گەیشتبووە تەمەنی قوتابخانە و لەکاتی چوونیان بۆ مامەڵەی وەتابخانە ئینجا دەچوون منداڵەکانیان تۆمار دەکرد.

هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێک لەو مندالانە لەناوجە دوورەکان دەژیان، یاخود ناوچەی نیشتەجێبوونیان دووربوو لەو شوێنانەی بەڕێوەبەرایەتی ناسنامە یان رەگەزنامە یان نەخۆشخانەی لێوەنزیکە، بۆیە لەکاتی لەدایکبوونیاندا نەچوونەتە نەخۆشخانە و هەر لە ماڵەکانی خۆیاندا منداڵەکانیان لەدایکبووە و بڕوانامەی لەدایکبوونیشیان نەبووە.

بەشێکی زۆر لەو کەسانە، بە تێپەڕینی کات و ساڵەکان، ڕۆژی لەدایکبوونی منداڵەکانیان بیر دەچویەوە و تەنها ساڵەکەیان دەزانی. جگە لەوانەش بەشێکی خێزانەکان بە ویستی خۆیان لەدایکبوونی منداڵە کوڕەکانیان تۆمارنەدەکرد، ئەوەش بۆئەوەی کاتێک گەیشتنە تەمەنی ١٨ ساڵی نەبرێن بۆ سەربازی.

لەساڵی 1957 بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی باری شارستانی ١ی ٧ی دیاریکرد بۆ تۆمارکردنی ڕێکەوتی لەدایکبوونی ئەو کەسانە، بەو پێیەی ناوەڕاستی ساڵە،و منداڵان مافی خوێندنیان لەدەست نەچێت و ئەوساڵەیان بۆهەژمار کرێت.

لەو بارەیەشەوە عەلی نەشمی پزیشک و توێژەر و مێژوونووسی عێراقی باسی لەوەکردووە، بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی ئەو رێکەوتی لەدایکبوونەیان هەیە، تەمەنیان لە ساڵانی شەستەکانە یان پێشتر لەدایکبوون.

ئەو بابەتەش بووەتە چیرۆکێک لەناوخەڵکدا و چەندین گێڕانەوەی لەسەر دروستکراوە و هەندێکیان باس لەوەدەکەن، “کاتێک لە دایکمان دەپرسی لەکەیدا لەدایکبووین، ئەو دەیوت، لە زستان و ڕۆژێکی بەفر و باراناویدا. ئێمەش دەمانوت، ئەی کەواتە چۆن لە پێناسەکەماندا نوسراوە  ١ی ٧ لە دایکبووین؟.”

ڕووداوێکی دیکەش هەیە سەبارەت با 1ی7 ، لە ساڵی نەوەتەکاندا، وەفدێکی عێراقی سەردانی ناوچەیەکیان کردووە، بەڵام بەبیانووی ساختەیی پاسپۆڕتەکانیان کە سەرجەم ئەندامانی شاندەکە لەدایکبووی ١ی ٧ بوون، لە فڕۆکەخانەوە ڕێگەیان نەدراوە بچنە ناو شارەکەوە، دواتر باڵیۆزخانەی عێراق لە شارەکە چووەتە ناو بابەتەکەوە و چیرۆکەکەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە.

 

لەشاری هەولێر قورئانی پیرۆز دابەشکرا
پێشت لەشاری هەولێر قورئانی پیرۆز دابەشکرا
محەمەد شیاع سودانی، گۆڕانکاری لە پارێزگارەکاندا دەکات
دواتر محەمەد شیاع سودانی، گۆڕانکاری لە پارێزگارەکاندا دەکات
ەیوەندیدار