شوێنە گەشتیارییەکان جمەیان دێت لەگەشتیاران



دەستەی گەشت و گوزار ڕایگەیاند شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێم جمەیاندێت لەگەشتیارانی ناوخۆیی و ناوەڕاست و باشووری عێراق

دەستەی گەشت و گوزار لەهەژماری خۆی بڵاویکردەوە ، شوێنەوارە مێژووی و گەشتیارییەکانی هەرێم لەڕۆژانی جەژندا جمەیان دێت لەگەشتیاران و ، هاووڵاتییەکی زۆر لەباشوور و ناوەراست و دەرەوەی عێراقیش سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و هاوینە هەوارەکان قەڕەباڵگییەکی زۆریان پیوە دیارە،

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتیاران ئەوەشی راگەیاند ، دەستەی گەشتوگوزار بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران بە شێوەیەکی شارستانیانە و هەموو هەوڵەکانی خۆیشی خستۆتەگەڕ بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ گەشتیاران. خوازیارم بنکە گەشتیارییەکان پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە قۆرغکاری لە رووی نرخەوە و مامەڵەیەکی سەردەمییانە لەگەڵ گەشتیاران بکەن و نموونەیەکی جوانی میوانداریکردن نیشانی گەشتیاران بدەن.

ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە هاولاتیانی ناوەراست و باشووری عێراقەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و سەرچاوەیەکی دارایی باشی هاوینە هەوارەکانن.

نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار بردرا
پێشت نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار بردرا
وەزارەتی کارەبا: بەڵێنمان دابوو و جێبەجێمان کرد
دواتر وەزارەتی کارەبا: بەڵێنمان دابوو و جێبەجێمان کرد
ەیوەندیدار