یەکێتی ئەوروپا سووتاندنی قورئانی پیرۆزی شەرمەزار کرد و هۆشداری لە ڕەگەزپەرستی دەدات.
ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئێرث نیوز گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، “بە توندی سووتاندنی قورئان ڕەتدەکەینەوە، ئەم کارەش بە هیچ شێوەیەک ڕەنگدانەوەی بۆچوونەکانی یەکێتیەکە نییە”، سوتاندنی کتێبە پیرۆزەکان سووکایەتیکردن و بێڕێزیکردنە و کردەوەیەکی ڕەگەزپەرستانەی ڕوونە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دەرکەوتنی ڕەگەزپەرستی و بێگانەپەرستی و سوکایەتی بە پیرۆزییەکان لە ئەوروپادا جێگەیان نییە و زۆر بەداخەوە کە کردەوەیەکی لەو شێوەیە لە کاتی ئاهەنگگێڕانی موسڵمانان بۆ جەژنی قوربان ئەنجامدرا”.
سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە چەندڕۆژی ڕابردوودا ڕەنگدانەوەی توندی لێکەوتەوە و چەندین کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا .