کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بەرز و لە هەندێک ناوچە نزم دەبێتەوە.
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى ئێوارەدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، جگە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبنەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ،کەشناسی دەڵێت، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زۆر گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 38
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران :39
گەرمیان : 45