پارێزگاری سلێمانی، “قورئان كە گڕی دەدەیت، ناسوتێت، دادەگیرسێت”



دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لەکاردانەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆزدا لەلایەن گەنجێکی عێراقی لەستۆکهۆڵمی پایتیختی سوید دەڵێت، قورئانی پیرۆز؛ دەرگایەکە، کە لێیدەدەیت؛ دەکرێتەوە، چرایەکە بە زەیتی زەیتون کە گڕیدەدەیت؛ ناسوتێت، دادەگیرسێت.

دەشڵێت، ” قورئان بە لۆژیک و کارایی کاریگەرانە، لەگەڵ هەموماندا دەدوێت، نەک تەنها لەگەڵ من و تۆ، من و تۆ؛ پێویستمان بە لۆژیکی دانایانەو بە بیرکردنەوەی کارایانە هەیە، نەک ناپێوانەیی نەزانانەو بیرکردنەوەو کاردانەوەی کوێرانە.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک کەسێک، ئاگر لە قورئان بەردەدات؛ هەزاران کەس لە تاریکییەوە، بەرەو ڕوناکییەکەی دەڕۆن، بەدوای ئەو پرسیارەدا دەچن، بۆ قورئان لەگەڵ هەمو مرۆڤایەتیدا دەدوێت؟ بۆ ئەو کەسە ناتوانێت لەگەڵ قورئاندا بدوێت و لە بری لەگەڵدا دوان دەیسوتێنێت؟!. بۆ ناسوتێت و دادەگیرسێت!؟ لەبەیناچێت و بەزیندویی دەمێنێتەوە؟

ئێوارەی دوێنێ گەنجێکی عێراقی کە لەوڵتی سوید دەژی بەوەرگرتنی مۆڵەت لە پۆلیسی سوید ڕەخساندنی کەشێکی ئازاد و پارێزراو بۆی هەستا بەسوتاندنی وەرئان و ئەو کارەش کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و جیهان لێکەوتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە وڵاتی سوید بە فەرمی داوای لێبوردنی لە عێراق کرد و هەر ئەمڕۆش لایەنگرانی موقتەدا سەدر کە ڕابەرایەتی ڕەوتێکی شیع دەکات لە عێرق، لەبەغدادی پایتەخت خۆپیشاندانی ملیۆنییان وەک ناڕەزایی بەرامبەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز ئەنجامدا

شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
یەدەگی نەوتی جیهان چەندە و عێراق چەندی هەیە؟
دوات یەدەگی نەوتی جیهان چەندە و عێراق چەندی هەیە؟
پەیوەندیدار