بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و بونی گۆشتی بێمۆر لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی “گۆشتفرۆشی بەهەشتی شار” لەگەڕەكی كانی كوردە دادەخات.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و نەبونی مۆڵەتی پیشەیی و بوونی بڕێكی زۆر گۆشتی بێمۆر، لیژنە هاوبەشەكان گۆشتفرۆشی بەهەشتی شاری لە كانی كوردە داخست .
ڕاشیگەیاندووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكە دادەخرێت و گۆشتەكەش لەناو دەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقایٔیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن .