کەلار: لەڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت کەس برینداربوون



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لەناو قەزای کەلاردا، حەوت کەس برینداربوون کە سیانیان منداڵن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای پشتێنەیی شاری کەلار بووە و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان ناڤارا پێکیانداداوە، بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخان، هەتا چارەسەر پیویست وەربگرن.

هاوکات، بریندارەکان پێنج سەرنشینی شۆفرلێتەکە و هەردوو شۆفێرەکەن، سیانیان منداڵ و دووانیان ژن بوون.

کاردانەوەکانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز ڕوو لەفراوانبوونە
پێت کاردانەوەکانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز ڕوو لەفراوانبوونە
وادەی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕاگەیەنرا
دوات وادەی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار