بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن کەسێکی عێراقییەوە بەناوی سەلوان مۆمیکا لە وڵاتی سوید بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات و دەڵێت، دژی هەموو هەوڵێکی لەو جۆرە دەوەستنەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، “بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەوەستینەوە”.
دەشڵێت، “ڕووداوەکە بۆ هەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت”.