قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج وڕێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکانی تەندروستی، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فڕنی سەمونی ناوخوان لەگەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد داخرا و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قایماقامییەتی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات لەکاتی هەبونی گومان و گەیاندنی ساکاڵا و زانیارییەکان پەیوەندی بە قایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکانیانەوە بکەن هەتا بتوانن زیاتر خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن و سەرپێچییەکان کەم بکەنەوە و ڕێگرییان لێ بکەن.