سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان  ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە



بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکایەتی هەرێم سەرکۆنەی سووتاندنی كۆپیەكی قورئانی پیرۆز دەكات و ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو كارە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ڕق و كینە و هەڕەشە لە پێكەوەژیان و ئاشتەوایی دەكات.

دەشلێت، “سەركۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزدەكەین و كارێكی تەواو ناڕەوایە و دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ڕق و كینە و هەڕەشە لە پێكەوەژیان و ئاشتەوایی دەكات”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، دەبێت ڕێز لە بیروباوەڕ و هەستی ئایینی و پیرۆزییەكانی هەموو ئایین و ئایینزاكان بگیرێت و ڕێگە نەدرێت لەلایەن هیچ كەس و لایەنێكەوە ئازادی بقۆزرێتەوە بۆ‌ بێڕێزیكردن بەپیرۆزییە ئاینییەکان.

گەشگتیارێک لەکاتی مەلەکردندا لەبەنداوی دوکان خنکا
پێت گەشگتیارێک لەکاتی مەلەکردندا لەبەنداوی دوکان خنکا
کاردانەوەکانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز ڕوو لەفراوانبوونە
دوات کاردانەوەکانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز ڕوو لەفراوانبوونە
پەیوەندیدار