بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بە قەرز دەدریتە هاوڵاتییانی هەرێم



شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستكراوە بە پێدانی قەرز بەو كەسانەی بە نیازن پڕۆژەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێنن. ئاماژەی بەوەشکردووە، بانكەكە لە سێ ملیۆن دینار تا ١٠٠ ملیۆن دینار بەوکەسانە دەدات كە خوازیارن پڕۆژەی كشتوكاڵی دابمەزرێنن”.

باسی لەوەشکردووە، بانكێك لە هەرێمی كوردستان هەیە كە قەرز دەداتە ئەو كەسانەی بیرۆكە و پڕۆژەی كشتوكاڵیان هەیە و سەردانیان دەكەن، دواتر نوسراویان بۆ دەکرێت و لەقۆناغی دواتردا سەردانی هەولێر دەكەن و بانكەكە رەزامەندیی دەدات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارەی بانكەكە بۆ پڕۆژەكانی بواری كشتوكاڵییە و ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەندبوون كە بڕەكەی لە سێ ملیۆن دینارەوە تا ١٠٠ ملیۆنە و دوای ئەوەی بەرهەمەكەیان پێدەگات بانكەكە دەستدەكات بە وەرگرتنەوەی قەرزەكە لە هاوڵاتییان.

نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت
پێت نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت
عێراق باڵیۆزی سویدی لە وڵاتەکەی بانگهێشت کرد و ناڕەزایی توندی پێدا
دوات عێراق باڵیۆزی سویدی لە وڵاتەکەی بانگهێشت کرد و ناڕەزایی توندی پێدا
پەیوەنیدر