وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی سویدی لە بەغدا، بانگهێشتی وەزارەتەکەی کرد سه‌باره‌ت بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتەکەیان لە لایەن هاووڵاتییەکی عێراقییەوە..
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سویدیان لە بەغدا، بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بانگكردووه و سه‌ركۆنه‌ی رێگه‌دانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سویده‌وه به راستڕه‌وه توندئاژۆكان كردووه تاوه‌كو بتوانن قورئان بسووتێنن و دا‌واشیان كردووه حکوومەتی سوید ئه‌و كاره دووبارەبووانه بووه‌ستێنێت.
لای خۆیه‌وه، عەلی سیستانی رێبه‌ری باڵای شیعه‌كانی عێراق، له دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی له سوید ئه‌نجامدراوه، پەیامێکی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان ناردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، قورئانی پیرۆز له‌چوارچێوه‌ی رێگه‌دانی پۆلیسی سویددا سووتێندراوه.
عه‌لی سیستانی كرده‌وه‌كه‌ی سه‌ركۆنه كردووه و داوایكردووه به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره، رێوشوێن بگیرێته به‌ر، چونکە ئه‌و كرده‌وه‌یه هێرشكردنه سه‌ر پیرۆزیی زیاتر له دوو ملیار كه‌سه و زه‌مینه بۆ بیرۆكه‌ی رادیكاڵانه سازده‌كات.
لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، پەنابەرێکی عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیکا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.