سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سووتاندنی كۆپییه‌ك له قورئانی پیرۆز له ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوید، رایگه‌یاند: کارێکی تەواو ناڕەوایە و سەکۆنەی دەکەین”
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم کە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت:” سه‌ركۆنه‌ى سووتاندنى قورئانى پيرۆز ده‌كه‌ين. كارێكى ته‌واو ناڕه‌وايه، ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنی رق و كينه و هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی ده‌كات”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، دەبێت رێگه نه‌درێت له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه ئازادی بقۆزرێته‌وه بۆ بێڕێزیکردن به پیرۆزییه‌کانی ئاین.