عێراق داوای ڕادەستكردنەوەی ئەو كەسەی قورئانی سوتاند دەكات



ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێت ئەو كەسە رادەستی عێراق بكرێتەوە، كە لەسوید قورئانی پیرۆزی سووتاند.

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاریدا بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسەی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش بەپێی حوكمەكانی مادەی 14ی یاسای سزادانی عێراقی كارپێكراو.

بەپێی هەواڵێكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، هەستاوە بە ڕاسپاردنی سەرۆكایەتی فەرمانگەی داواكاری گشتی بەهەماهەنگی لەگەڵ دادگای لێكۆڵینەوەی یەكەمی كەرخ بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی داوای ڕادەستكردنەوەی ئەم كەسە و دادگایكردنی بەگوێرەی یاسا.

سەلوان مۆمیكا، كە گەنجێكی تەمەن 37 ساڵە ‌و لە عێراقەوە وەكو پەنابەر چۆتە سوید، دوێنێ لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری ستۆكهۆڵم كۆپییەك لە قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمە ئێستا شەپۆلێك ناڕەزایەتیی لەسەرتاسەری جیهان بەدوای خۆیدا هێناوە.

بارزانی و ئەوقافی هەرێم لەسەر سووتاندنی قورئان هەڵوێستیان ڕاگەیاند
پێت بارزانی و ئەوقافی هەرێم لەسەر سووتاندنی قورئان هەڵوێستیان ڕاگەیاند
بەهۆی خواردنی جەژنەوە 29 كەس ژەهراوی بوون
دوات بەهۆی خواردنی جەژنەوە 29 كەس ژەهراوی بوون
پەیوەنیدر