لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقایەتی سلێمانی ھەڵمەتێكیان بۆ لابردنی ئەو شوێنانەی بە نایاسایی دانراون بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ دەستپێكردوە و سەرۆكی لیژنەكانیش دەڵێت: چوار كەس دەستگیركراون.
ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەردەوامن لە ھەڵمەتی نەھێشتنی ئەو شوێنانەی بەنایاسایی دانراون بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ، لەو چوارچێوەیەشدا بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین سێ كەسی دەستگیركردوە، لە سلێمانیش كەسێك دەستگیركراوە، دەستیش بەسەر بڕێكی زۆری پێداویستی سەربڕینی ئاژەڵدا گیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، توانیویانە كۆنتڕۆڵی (90%) ئەو شوێنان بكەن، كە بە نایاسایی ئاژەڵی لێ سەردەبڕدرێت.
لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقایٔیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.