بانكی ڕافیدەینی عێراق ڕایدەگەیەنێت، قەرز و پێشینەی دروستكردن و كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون یان زەوی دەدەن بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران.
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ پێنج شەممە و لە دووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا وەك جەژنانە بۆ هاووڵاتیان، هەواڵی دەستپێكردنەوەی قەرز و پێشینەی 150 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند.
بانكەكە لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی 150 ملیۆن دینار دەدەن بە هاووڵاتیان و مووچەخۆران بۆ دروستكردنی بینا یان نوێ كردنەوەی یان كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون یان پارچە زەوییەك.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو قەرز و پێشینەیە تەواوی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و خانەنشینان دەگرێتەوە.