تەكسی ناو ئاو كەوتە كار



 

لە شاری‌ بەغدا پڕۆژەی تەکسی ناو ئاو كەوتەكار، كە لە نێوان هەردوو بەشی (کەرخ و رەسافە) لە ڕووباری دیجلە هاووڵاتیان دەگوازرێتەوە.

وەزارەتی گواستنەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆژەی تەکسی ناو ئاویان کردۆتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن بە ناو ڕووباری دیجلەدا بپەڕنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا هاووڵاتییان بە خۆڕایی دەگوازرێنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، چەندین ساڵە کار دەکەن بۆ ئەو پڕۆژەیە تا توانیویانە ڕەزامەندی لایەنە ئەمنی و حکومیەکان وەربگرن.

 

بەهجەت یەحیا بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
پێت بەهجەت یەحیا بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
خۆڵبارین دەستپێدەكات و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دوات خۆڵبارین دەستپێدەكات و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پەیوەنیدر