حەكیم: هەر كارێكی سیاسی خزمەتی گەل نەكات بەهای نییە



سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، حەجی پاکی مرۆڤ کۆتایی نایەت کاتێک ڕێوڕەسمی فەرزەکەی تەواو بکات، بەڵكو دەبێت پەندی لێ‌ وەربگیرێت و دەشڵێت: “هەر كارێكی سیاسی خزمەتی گەل نەكات بەهای نییە”.

عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە وتاری بەیانی جەژن، كە ئەمڕۆ لە شارە شیعەنشینەكانی عێراق ئەنجام درا پەیامێكی ئاڕاستەی پەرلەمان و حكومەت كرد بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان بەتایبەت، كە ئێستا بودجە پەسەند كراوە و وتی، ” هەر كارێكی سیاسی خزمەتی گەل نەكات بەهای نییە”.

ڕاشیگەیاند، حەجی پاكی مرۆڤ کۆتایی نایەت کاتێک ڕێوڕەسمی فەرزەکەی تەواو بکات، بەڵکو کاتێک دەست پێدەکات، کە لە مەککەوە دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی و لە نێوان خێزانەکەی و کۆمەڵەکەیدا و لێرەوە کاریگەری ئەخلاقی ڕاستەقینەی ئەو ڕێوڕەسمە دەست پێدەکات بە هەموو وانە گەورە و گەورەکانییەوە.

وتیشی، “داوا لە حکومەت و پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان دەكەین پابەندبن بە نزیکبوونەوەی یەکڕیزی و تەبایی و سەبر و بەزەیی، چونكە تا زیاتر ناکۆکی نێوانمان زیادبێت، زیاتر پاشەکشە دەکەین لە گەشەپێدانی وڵات و چەسپاندنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانییەکەی. کاتێک لە قسە و هەڵوێستدا یەکدەگرین، ڕێگە نادەین دەرەوە کۆنتڕۆڵمان بکات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بودجەی سێ ساڵی داهاتووی وڵات پەسەند کرا و ئاماژەیەکی جیاوازە لە هەموو بودجەکانی پێشوو، هێزە سیاسییەکان لەسەر ئەم هەنگاوە کۆک بوون بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری حکومەت و توانای هەنگاونان بۆ پێشەوە و پشتگیریکردن لە چاکسازی ئابووری وڵات، بەتایبەتی کە بەشێکی گرنگی بودجە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان ئامادەکراوە، زۆربەیان هەوڵدەدەن پڕۆژە دواکەوتووەکان تەواو بکەن، ئەمەش دەرفەتێکی گەورەیە بۆ حکومەت، کە دەبێت بە باشترین شێوە وەبەرهێنان بکرێت.

مەترسی تای خوێنبەربوون کاریگەری لەسەر قوربانی دروستکردووە
پێت مەترسی تای خوێنبەربوون کاریگەری لەسەر قوربانی دروستکردووە
بەوێنە؛ لە بەشێكی عێراق ئەمڕۆ بوو بە جەژن
دوات بەوێنە؛ لە بەشێكی عێراق ئەمڕۆ بوو بە جەژن
پەیوەنیدر