دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دادوەری یاسایی داعشی لە سلێمانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاویکردەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دژە تیرۆری سلێمانی، بەناو دادوەری یاسایی داعش دەستگیرکراوە.
دەزگاکە ڕوونکردنەوەی زیاتری لەسەر کات و شوێنی دەستگیرکردنی تیرۆریستەکە ئاشکرا نەکردووە.