دەربارەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ کۆبوونەوەیەک لە شەشی تەمووزدا ئەنجامدەدرێت



رۆژی شەشی تەمووز لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوەی تایبەت بە ئەندامێتی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ، لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سوید و فینلاند بەڕێوەدەچێت.

سکرتێری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەستۆنیا، کایا کالاس لە بنکەی سەرەکی ناتۆ لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.

ستۆڵتنبێرگ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە لوتکەی ١١-١٢ی تەمووزی ناتۆ کە لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا ساز دەکرێت بۆ یەکەم جار فینلاند وەک ئەندامی هاوپەیمانییەکە بەشدار دەبێت، تا کاتی لوتکەکەش کار بۆ ئەندامێتی سوید دەکەن.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە بەمهۆیەوە پێشنیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی کردووە لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سوید و فینلاند. بڕیارە کۆبوونەوەکە رۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ئایندە ئەنجام بدرێت و تیایدا سەرۆکی دەزگا هەواڵگرییەکان و راوێژکارەکانی ئاسیشی نیشتیمانیش ئامادەبن.

یەك تۆن و ٧٥٠ کیلۆ گۆشت لە کوشتارگەی سلێمانی ڕەتکرایەوە
پێشت یەك تۆن و ٧٥٠ کیلۆ گۆشت لە کوشتارگەی سلێمانی ڕەتکرایەوە
هۆشداری ڕوودانی بوومەلەزەی بەهێز لەم ناوچانە دەدرێت
دواتر هۆشداری ڕوودانی بوومەلەزەی بەهێز لەم ناوچانە دەدرێت
ەیوەندیدار