لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لە سنووری سلێمانی کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیدان.
ئاگرەکە سنووری گوندی وێڵەدەری گرتووەتەوە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە و تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.