لە یەکەم ڕۆژی جەژندا مێرمنداڵێکی عەرەب لە سنووری ئیدارەی سۆران خنکا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مێرمنداڵێك کە لەگەڵ خێزانەیەکدا بۆ گەشت چوونەتە باڵەکایەتی، کەوتە ئاوەوە و خنکا.
سەرەتا بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە کە باوکی مێرمنداڵەکەش لەکاتی بەهاناوەچوونی کوڕەکەیدا خنکاوە، بەڵام دواتر دەرکەوت تەنها مێرمنداڵەکە خنکاوە کە تەمەنی ١٢ ساڵە.
ئەو خێزانە دانیشووی شارەکانی باشووری عێراقن و بەمەسەتی گەشتیاری ڕوویان لە سۆران کردووە.