ژمارەی تووشبووانی پەتا مەترسیدارەکە بەرزبووەوە



وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ ١٢ حاڵەت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆی ٢٥ گومانلێکراو، ١٢ تووشبووی تای خوێنبەربوون دڵنیابووینەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە پێنج لە تووشبووەکان گیانیان لەدەستداوە و حەوتەکەی دیکەش چارەسەردەکرێن.

وەزیری تەندروستی جەختیکردەوە لەوەی مەترسیداریی ئەم نەخۆشییە لەوەدایە کە ڕێژەی مردن تێیدا بەرزە، بۆیە داوای لە هاووڵاتییان کرد پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە و خۆیان بە دووربگرن لە سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەکانیاندا.

وەزیری تەندروستیی عێراق: ئاژەڵەکانتان لە کوشتارگەکان سەربڕن
پێشت وەزیری تەندروستیی عێراق: ئاژەڵەکانتان لە کوشتارگەکان سەربڕن
نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بوون بە حاجی
دواتر نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بوون بە حاجی
ەیوەندیدار