نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بوون بە حاجی



ئەمساڵ نزیکەی دوو ملیۆن و نیو موسڵمان سەردانی خاکی پیرۆزیان کرد و بوونە حاجی.

حاجییەکان سەرەتا لە کێوی عەرەفە وەستان و دواتر بە پاس چوونە موزدەلیفە، لەپاش نزا کردن لە موزدەلیفە، بەردیان بۆ رەجم کردنی شەیتان کۆکردەوە.

لە نیوەی شەویشەوە حاجییەکان بە شێوەی قافڵە نزیکەی سێ کیلۆمەتر و نیویان بەپێ بڕی و لە ناوچەی جەمەرات حەوت بەردیان گرتە “شەیتانی گەورە”.

دوای رەجم کردنی شەیتان حاجییەکان بەپێ گەڕانەوە بۆ کەعبە و تەوافیان کرد، لە پاشان سەریان تاشی و کۆتاییان بە ئیحرام هێنا.

بەم شێوەیەش ئەرکانەکانی فەریزەی حەجیان بەجێهێنا و بوونە حاجی، بەشێکیش لە حاجییەکان بۆ نوێژی بەیانی و نوێژی جەژن لە کەعبە مانەوە.

ژمارەی تووشبووانی پەتا مەترسیدارەکە بەرزبووەوە
پێشت ژمارەی تووشبووانی پەتا مەترسیدارەکە بەرزبووەوە
لەیەکەم ڕۆژی جەژندا خواردنگەیەکی بەناوبانگی سلێمانی داخرا
دواتر لەیەکەم ڕۆژی جەژندا خواردنگەیەکی بەناوبانگی سلێمانی داخرا
ەیوەندیدار