بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، خواردنگەی بامبۆ لە شەقامی سالمی سلێمانی داخرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ چاوددێریکردنی خواردنگەکانی شەقامی سالم، ئەمڕۆ چوارشەممە، خواردنگەی بامبۆ داخرا.
هۆکاری داخستنی خواردنگەکە بۆ بەکارهێنانی خواردنی کۆن و ناتەندروستیی تواندنەوەی ئەو مریشکەی بەکاریدەهێنێت، دەگەڕێتەوە.